
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 25/9/2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوانی كرد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه و راوێژكاری لیژنه‌كه كه نوێنه‌ری زانكۆی كه‌ركوك و نوێنه‌ری مشروع تقدم
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاتوێی ئه‌و قۆناغانه كران كه لیژنه‌كه پێی گه‌شتووه له داڕشتنی سیاسه‌تی لیژنه‌كه له نێو سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه و خۆ ئاماده‌كردن بۆ په‌سه‌ندكردنی كۆتایی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه.