
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 5/9/2016 به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێزان (ساهیره سه‌یف ا‌لدین و سویتلن استیفان ) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری كه‌ركویان كرد.ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌دنان ره‌زا بابا به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیار و سه‌رۆك به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌كه و فه‌رمانگه‌ی پلان دانان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م ئه‌و كاروبارانه تاوتوێ كران كه په‌وه‌ستن به كار و ئه‌و كێشه‌و و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه ، ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی جه‌ختی له گرنگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه كرده‌وه له هه‌موو جێهان له دانانی پلانی سترتیجی و ئاینده‌یی له هه‌ڵسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له سه‌رجه‌م بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه ئه‌نجومه‌ن سه‌رقاڵی داڕشتنی سیاسه‌تی گشتیه بۆ پارێزگاكه بۆ ساڵانی داهاتوو له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.