
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 26/5/2016 به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له وه‌به‌رهێنه‌ر (ئه‌حمه‌د ئیسماعیل)
خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی ماس بۆ تاوتوێ كردنی درێژ كردنه‌وه و نوێگردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماوه‌ی پێدانی كاره‌با به پارێزگا كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی پارێزگا له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا.