
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نا ناوه‌ندی ده‌یانگرێته‌وه له رۆشنایی ماده‌ی 45 له یاسایی پارێزگاكان ژماره 21 بۆ ساڵی 2008ی
هه‌مواركراو به ئاماده‌بونی لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری ژنان و منداڵان و یه‌كه‌ی یاسایی پێكهێنراو له ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێز جێگری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری ته‌كنیكی و ( مشروع تقدم) له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رۆژی چوار شه‌ممه 18 /5/2016 .
كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی ئه‌و رێكارانه‌ی كرد كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانه‌وه گیراوه‌ته به‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رێككه‌وت له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كان.