
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی كرد له ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 15/5/2016.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت كرا په‌یوه‌ست به چالاك كردنی رۆلی چاودێری له ئه‌نجومه‌ن له رێگای لیژنهكانیهوه به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌ش كردنی به هاوڵاتیان له رێگای چالاك كردنی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌وه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌رك و پلانه‌كانیان ودانانی تێڕوانینی ئاینده‌یی بۆ هه‌ڵكشانی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری.