
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كڕینی وزه‌ی كاره‌بای ئاماده بۆ شاره‌كه له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رێك له دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی گرێبه‌ستی پێشوو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی كاره‌با كه پارێزگاكه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنیت به ئامانجی به‌رده‌وامی پێدانی كاره‌با به هاونیشتیمانیان له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی هاویندا.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 10/5/2016 وه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لیست و قه‌واره سیاسیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هاته ئه‌نجام دان.
له بڕگه‌ی لێدوانه‌كاندا ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی پیرۆزبایی كرد له هاوڵاتیانی كه‌ركوك بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌ی قاره‌مانانی پێشمه‌رگه تورماری ده‌كه‌ن به تایبه‌ت پاككردنه‌وه‌ی دێی به‌شیر له تیرۆریستانی داعش له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزیكی دیكه و هیوای خواست سه‌رجه‌م ناوچه داگیر كراوه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه به‌زوترین كات پاك بكرێته‌وه.




ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.