
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوای له حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد رونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر هۆی دواكه‌وتنی رزگاركردن قه‌زای حه‌ویجه ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وشه به‌م شێوه‌یه درێژه بكێشیت كاره‌ساتی مرۆيی گه‌وره روده‌دات و ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی ناوه‌ندی و سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گرد كه به‌ده‌م داواكارییه‌كانی حكومه‌تی كه‌ركووك نایه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان و داوای كرد سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كان بنێرێت بۆ پارێزگاكه كه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوندیدایه له دوای په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی گشتی 2017 ه‌وه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه

به ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و ئه‌منی و كه‌سایه‌تی ئاینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی سونی له پارێزگای كه‌ركووك هه‌ستا به ئه‌نجام دانی ئاهه‌نگێكی ناوه‌ندی به بۆنه‌ی یادی له دایكبونی فه‌خری كائینات و له ژێر ناونیشانی ( موحه‌ممد درودی خوای له‌سه‌ر بێت یه‌كمانده‌خات) له هۆڵی چالاكییه‌كانی قوتابخانه‌كان رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 8 /12 /2016.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كات له پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی خۆجێی بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌هاوڵاتیان وپارێزگاری كردن له پڕۆژه جێبه‌جێكراوه‌كان وله‌پێش هه‌مویانه‌وه بنه‌ماییه‌كان و له‌وانه‌ش ئاو و كاره‌با


ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 7 /12 /2016 چاوی كه‌وت به به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركوك به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی بهرێوهبهرایهتێكه و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری بینا نوێكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه.




ئامادەبووانى ئێستا 54 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.