
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌زاره‌تێكه‌وه بێت و پسه‌پێندرێته سه‌ر كه‌ركووك به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌كه‌ی جێبه‌جێ ناكرێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی یاسایی وه‌به‌رهێنان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پڕۆژه‌ی به تایبه‌ت كردنی كاره‌با ره‌تكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با و حكومه‌تی خۆجێی و هه‌روه‌ها له‌به‌ر شێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه بوو و ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ میكانیزمێكی گونجاوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئابووری و دارایی هاوڵاتیانی كه‌ركووكی.له میانه‌ی سه‌ردانی كردنی شاندێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با هات بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 6ی 6ی 2017 بۆ تاوتوێ كردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی شێوه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه هاته ئه‌نجام دان له نێوان وزاره‌ت و كۆمپانییه‌كانی وه‌به‌رهێنان. بابه‌ته‌كه له هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه تاوتوێ كرا و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن نوسراوێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با بكات له‌سه‌ر بڕیار ئه‌نجومه‌ن و داواكارییه‌كانی به‌تایبه‌ت میكانزمی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه له پارێزگاكه و وه‌زاره‌ت وه‌لامی بداته‌وه تاوه‌كو بگه‌نه رێككه‌وتنێك له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی كه‌ركووكیدا بێت به پله‌ی یه‌كه‌م..