
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 5ی 6ی 2017 وه ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن
چاوی كه‌وت به مامۆستا فازڵ ئه‌سوه‌د عه‌بادی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت وئه‌ندازیار تاڵه‌بانی هیوای سه‌ركه‌وتن و هه‌وڵدانی زیاتری بۆی خواست بۆ په‌ره‌دان به ره‌وشی په‌روه‌رده له پارێزگاكه و پاڵپشتی و پشتگیری ئه‌نجومه‌نی ته‌واوی دووبات كرده‌وه بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده.