
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تومه‌تبار ده‌كات له‌به‌رپرسیارێتی بێ به‌ش كردنی هاوڵاتی كه‌ركووكی له مافی ده‌ستوری له ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك و ره‌خنه له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌گرێت له‌سه‌ر مه‌له‌فی ئاوه‌ره‌كان.
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تومه‌تبار ده‌كات له ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك كه سێ خوله له بان یه‌ك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه و وئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هه‌ندێك لایه‌ن هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ربه‌ست بخه‌نه به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ئه‌وش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره ومافی هاوڵاتیانی كه‌ركووكه به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن له پارێزگاكه‌یان كه كه‌مترین مافی ده‌ستوری خۆیانه.
له میانه‌ی پێشوازی كردنی به‌ڕێزیان هات له شاندێكی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق (یۆنامی) له به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تی مانوچ ماسیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كارووباری سیاسی له نێرده‌كه و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتووبون له جوی وانگ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ركووكی نێرده‌كه و و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی سیاسی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 30ی 5ی 2017.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر كۆی ره‌وشی پارێزگاكه كه ئاسایشی و ئارامییه‌كی باش به خۆیه‌وه ده‌بینیت به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه كه ئه‌وش به هه‌وڵ و گیان فیدایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاتۆته دی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و باره قورسییه‌ی سه‌ر پارێزگاكه كرد كه ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی خێزانی ئاواره كه روویان له كه‌ركووك كردوه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی فشار دروست كات له سه‌ر هاوڵاتی كه‌ركووكی له سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه بنه‌ماییه‌كاندا له ته‌ندروستی و ئاو و كاره‌با له سایه‌ی پاڵپشتی نه‌كردنی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ مه‌له‌فی ئاواره‌كان.