ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركوك تاوتوێی ره‌وشی ئێستا و هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌هاوڵاتیان.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 28 / 5 /2017 له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن

تاوتوێی ره‌وشی ئێستای ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كان كرا بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌هاوڵاتیان جارێكی تر داوا له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن په‌له‌ بكات له‌ ناردنی شایسته‌ داراییه‌كان بۆ پارێزگاكه‌ تاوه‌كوو پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاوڵاتیان به‌رده‌وام بێت وپیداویستییه‌كانی ئاواره‌كان ئاماده‌ بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كانیان وپاك كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باشوری خۆرئاوای كه‌ركووك له‌ رێكخراوی تیرۆریستانی داعش.