ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركووك ده‌كات بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌و رێكار و ئاسانكارییانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ده‌ركردنی كارتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیان .

به‌ ئامانجی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنییه‌تی رۆشتنی كاره‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركووك و ئه‌و رێكار و ئاسانكارییانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌ پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی كارتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیان.ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ یاوه‌ری به‌ڕێز جاسم جوان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركووك/فه‌رمانگه‌ی باری كه‌ركووكیان كرد رۆژی چوار شه‌ممه‌ 24ی 5ی 2017

. ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی گرد له‌ عه‌قید مسته‌فا محمد به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركووك كه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر میكانیزم و ئه‌و رێكارانه‌ی گیراوه‌ته‌ به‌ر له‌ پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی كارتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیان و ئه‌و كێشانه‌ی بونیان هه‌یه‌ له‌ پێش هه‌موویانه‌ بچوكی بیناكه‌ و كه‌می كادر كه‌ ناگونجێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی تۆماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه‌.ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی به‌ڵێنی دا چاودێری بابه‌تی ته‌واو كردنی بینای نوێی به‌ڕێوبه‌رایه‌تێكه‌ بكات كه‌ گه‌شتۆته‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی و هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه‌ و پڕۆژه‌ی كارتی نیشتیمانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و هه‌وڵ و ماندووبونی كارمه‌ندانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تێكه‌ی به‌رز نرخاند له‌ ئاسانكاری بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین دروشمه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.