
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته هاولاتیان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرن له به‌رده‌وامی كاره‌با له رێگای پابه‌ندبونیان به پێدانی كرێی كاره‌با
به تایبه‌ت له‌م ره‌وشه نا له‌باره‌ی كه رووبه‌ڕوی وڵات بووه‌ته‌وه و پشت به‌ستنی ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان به داهاتی خۆجێی له پێش هه‌موویانه‌وه كاره‌با بۆ دابینكردنی كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كان له محوله و كێبڵ وچه‌ندین پێداویستی دیكه و چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و كه‌رته و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 23ی 5ی 2017 بڕیاری دا به ره‌تكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر (به‌م شێوه‌ی ئێستای) وجه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته دووباره پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بكرێت بۆ دووباره ئاگادار كردنه‌وه له‌سه‌ری وه‌ك هه‌لێكی وه‌به‌رهێنانی نوێ وبه‌رده‌وامی به‌قۆناغه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان هه‌ر وه‌كوو هه‌له‌كانی تر و ئاماده‌كردنی گرێبه‌ستێكی نوێ بگونجێت له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وجه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ته‌جاوز ده‌كه‌ن و رازی نین پاره‌ی كاره‌با بده‌ن رووبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه له میانه‌ی پێشوازی كردنی هات له ئه‌ندازیار یاڵچین به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكری كاره‌بای كه‌ركووك رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 24ی 5ی 2017.هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته هاوڵاتیان كاره‌با كه‌م بهكاریهێنن تاوه‌كوو به‌رده‌وام بێت له وه‌رزی هاویندا و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان.




ئامادەبووانى ئێستا 56 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.