
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه 17ی 5ی 2017 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌رزشوانانی كرد به‌ئاماده‌بونی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له‌ئه‌نجومه‌ن وبڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگاكانی وه‌رزش و نوێنه‌رانی لیژنه‌كانی ئۆڵمپی عێراقی و كوردستانی لقه‌كانی كه‌ركووك و یارییه‌كانی وه‌زرش له پارێزگاكه
. كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی گرنگترین بڕیار و پێشنیازه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی كرد و جگه پلانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌نجام دانی كۆنگره‌یه‌كی فراوان بۆ كۆمپانییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی تایبه‌تدا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی ئه‌و كۆمپانیانه له پاڵپشتی كردنی ژماره‌یه‌ك له سێكته‌ره گرنگه‌كان هه‌ر وه‌كوو وه‌ڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌وانه‌ش پاڵپشتی ده‌زگاكانی وه‌رزش و وه‌رزشوانان و رۆڵی ئه‌نجومه‌ن له دانانی یاسایی خۆجێی تایبه‌ت به رێكخستن و هاندانی وه‌به‌رهێنانی وه‌رزشی و چاودێری چالاكی وه‌رزشی و ئاماده‌كردنی ستراتیجیه‌ت و پلانی ساڵانه بۆ هه‌ڵكشان به ره‌وشی وه‌رزشی له كه‌ركووك.




ئامادەبووانى ئێستا 56 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.