
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وامه له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی كه له نێو پلانی به‌ڕێزیان هاتووه بۆ چاودێری كاری فه‌رمانگه و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان له پێناو پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان و ئاسانكاری رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین كه رووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه له‌و فه‌رمانگانه ،
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌كات به‌یاوه‌ری به‌ڕێز ئازاد جه‌باری ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 15ی 5ی 2017. ئه‌ندازیار رێبوار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ش و هۆبه‌كان كۆبووه‌وه بۆ له نزیكه‌وه گوێ گرتن له سروشتی كاره‌كانیان و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی فه‌رمانگه پێشكه‌شی ده‌كات به ئاواره‌كان و به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م تواناكان و هه‌وڵه‌كان بخرێته كار له پێناو خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان كه رووبه‌ڕوی زۆرترین زوڵم بوونه‌وه له لایه‌ن گروپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه و پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واو مرۆیی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌له‌فه بكرێت له‌پێش هه‌موو شتێك. به‌ڕێزیان گوێی له كێشه‌كانی فه‌رمانگه‌كه كرد و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌رچه‌نده كادری كه‌مه و بینایه‌كی گونجاوی نیه له‌گه‌ڵ كاره‌كانی بگونجێت به‌ڵام هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كرێت له رایی كردنی مامه‌ڵكانیان تا ئێستا ئه‌و ژماره‌یه‌ی تۆمار كراوه گه‌شتوه (110)هه‌زار خێزان كه نزیكه‌ی (700)هه‌زار ئاواره و پێشكه‌ش كردنی پاڵپشتی دارایی و هاوكاری له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه و رێكخراوه خۆجێی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه.




ئامادەبووانى ئێستا 56 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.