شاندێك له‌ رێكخراوی ئه‌حمه‌د بونجق سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كات بۆپاڵپشتی كردنی بڕیاری هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگاكه‌..

به‌ ئامانجی پێشكه‌ش كردنی پیرۆزبایی و پاڵپشتی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركووك تایبه‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگاكه‌ شاندێك له‌ رێكخراوی ئه‌حمه‌د بونجق كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ی ئه‌ندامه‌ له‌ تۆڕی مافی مرۆف له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمان ئه‌حمه‌د بونجق سه‌ردانی كه‌ركووكیان كرد

وله‌ لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان لێ‌ كرا رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 14ی 5ی 2017.. شانده‌كه‌ پیرۆزبایی و پاڵپشتی بڕیاره‌ میژووییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیان كرد له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك شان به‌ شانی ئاڵای عێراق كه‌ داكۆكیكه‌ری راسته‌قینه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان