
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه 13 /3/2017 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان كۆبووه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نێو پلانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن دێت بۆ ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه‌ی خولاو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان به‌ئامانجی چاودێری كاره‌كانیان و پلانیان بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان و چاودێری كێشه و گرفته‌كانیان به‌ڕێز رێبوار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان پلان و پڕۆگرامی ساڵانه‌یان هه‌بێت جگه له داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ قه‌زا و ناحییه‌كان و دانانی تێڕوانینی ئاینده‌یی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه.