
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ فه‌رمانگه و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له نێو پلانی به‌ڕێزیان هاتووه بۆ چاودێری كاری ئه‌و فه‌رمانگانه و په‌یوه‌ست به ئاسانكاری كردنی رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی بونیان هه‌یه و كار كردنی بۆ له ناوبردنیان و چاره‌سه‌ركردنیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌كانی ،
هه‌ر بۆیه به‌ڕیزیان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره‌ی دووی كه‌ركووك كرد رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 12ی 3ی 2017. ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه و و به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی هۆبه‌ی چاودێری / ناوچه‌ی باكوور و به‌رێوه‌به‌ری به‌شه‌كان و فه‌رمانگه‌كان كه ئه‌ركه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر له هه‌ر پله و پایه‌یه‌ك بێت و له‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك بێت سه‌رجه‌م تواناكانی بخاته گڕ له پێناو خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دانراوه بۆ خزمه‌تی هاوڵاتی وه له‌به‌رامبه‌ردا موچه وه‌رده‌گرێت ، هه‌ر بۆیه به‌ڕێزیان له نزیكه‌وه گوێی له كار و خزمه‌تگوزارییه‌كان گرد كه فه‌رمانگه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی بونیان هه‌یه و له پێناو پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له كاتێكی دیاریكراودا، ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی چاوی كه‌وت به ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و به‌ڕێزیان گوێبستیان بوو له‌سه‌ر ئه‌دای فه‌رمانگه و ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌رگاكانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرایه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیاندا بۆ هه‌ر بابه‌تێك بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه له كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان.