
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه له سه‌ردانه‌كانی بۆ فه‌رمانگه و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له نێو پلانی به‌ڕێزیان هاتووه بۆ چاودێری كردنی فه‌رمانگه‌كان و په‌یوه‌سته به رایی كردنی مامه‌ڵی هاوڵاتیان و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی بوونیان هه‌یه له ده‌زگاكان و هه‌وڵدان بۆ له ناوبردنیان و چاره‌سه‌ركردنیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن پارێزگا و لیژنه‌كانی.
هه‌ر بۆیه به‌ڕێزیان سه‌ردانی لقی خۆراكی كه‌ركووكی كرد به یاوه‌ری به‌ڕێز جه‌مال مه‌ولود سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 27ی 2ی 2017. ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی گوێی له به‌ڕێوه‌یه‌ری لقه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كان گرد له‌سه‌ر ئه‌و كار و خزمه‌تگوزارییانه‌ی فه‌رمانگه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات و ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی رووبه‌ڕوی فه‌رمانگه‌كه ده‌بێته‌وه وهه‌روه‌ها ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی چاوی كه‌وت به ژماره‌یه‌ك هاولاتی كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌یان كردبوو بۆ له نزیكه‌وه گوێ گرتن لێیان له ئه‌دای لقه‌كه و ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌رگاكانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كراوه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م هاوڵاتیان و له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌ت و كێشه‌یه‌ك بێت له‌كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ فه‌رمانگه‌كان.




ئامادەبووانى ئێستا 170 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.