
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كۆچ و وكۆچبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری رێكخراوی میرسی كۆڕ رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 26ی 12ی 2016
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا بۆ شوێنی ره‌سه‌نی خۆیان و شوێنه ئازاد كراوه‌كانیان كه له نێو كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی قه‌یرانه‌كان پێشكه‌ش كرابوو له ژێر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.