
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 26ی 12ی 2016 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له‌شاندێكی ده‌سته‌ی نیشتیمانی بۆ وه‌به‌رهێنان به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌ربه‌هێنان له كه‌ركووك.
ئامانج له‌م سه‌ردانه بۆ پێشكه‌ش كردنی سوپاس و پێ‌زانین بوو بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه پاڵپشتی ته‌واو ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركووكه و هاندانی وه‌به‌رهێنان له پارێزگاكه و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی وه‌ربه‌رهێنان. لای خۆیه‌وه ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه راكێشانی وه‌به‌رهێنان نایه‌ته دی له سایه‌ی رێكار و بیرۆقراتی و رێگره‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان هه‌ر بۆیه پێویست ده‌كات حكومه‌ت پڕۆگرامی خۆی بگۆڕێت به‌رامبه‌ر بابه‌تكه و حكومه‌ته خۆجێیه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی سه‌رفه‌رازبن له به‌ره‌وپێشبردنی پارێزگاكه له بواری وه‌به‌رهێناندا.