
شاندێك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌یاوه‌ری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك كه‌نیسه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ برایانی مه‌سیحی به‌شداری جه‌ژنه‌كانی یادی له دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیحیان كرد رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 25ی 12ی 2016.
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی به‌ناوی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووكه‌وه هیوای خواست ئاسایش و ئارامی باڵبكێشێت به‌سه‌ر عێراقییه‌كاندا و له‌پێش هه‌موویانه‌وه برایان له پێكهاته‌ی مه‌سیحی و به‌خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته وه‌سفیانی كرد كه له دێر زه‌مانه‌وه ژیاون له‌م وڵاته شان به‌شانی ئایینه‌كانی دیكه له سایه‌ی برایاتی و پێكه‌وه ژیانی هێمنانه و هیوای خواست ساڵی داهاتوو ساڵی كۆتایی هێنان بێت به گروپه تیرۆریستییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه ئاواره‌كانی بۆ شوێنی ره‌سه‌نی خۆیان و له نێویاندا خێزانه مه‌سیحییه‌كان.