
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 21 /12 /2016 وه به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له شاندێكی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی تێكۆشه‌رانی كۆنی توركمان.
له دیدارێكدا تیشك خرایه سه‌ر ره‌وشی ئێستای ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌و په‌یوه‌ندییه له مێژه نێوان چین و توێژ و نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركووك هه‌یه هه‌ر بۆیه شاندی مێوان هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئیداره‌ی شاره‌كه‌یان به‌رز نرخاند له ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌و بێشبردنی شاره‌كه وجه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پاڵپشتی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی شاره‌كه به‌بێ جیاوازی.