
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی دوو شه‌ممه 19 /12 / 2016 له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی سه‌رجه‌م ره‌وشه‌كانی ئێستای كه‌ركووك.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا داوا له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن به‌جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی رزگار كردنی حه‌ویجه بكه‌ن و سنورێك بۆ نه‌هامه‌تێكانی دانیشتوانه‌كه‌ی دانێن به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان كردۆته‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنوری قه‌زای حه‌ویجه و له ئێستادا له ره‌وشێكی زۆر خرابدا ده‌ژێن و په‌له بكرێت له ناردنی شایسته داراییه‌كان بۆ پارێزگاكه تاوه‌كوو پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان به‌رده‌وام بێت و جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له دوای وه‌ستانی ده‌یان پرۆژه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له وڵاته‌كه جگه له‌و بار قورسیه‌ی به‌سه‌ر پارێزگاكه‌وه‌یه هه‌یه به‌هۆی هاتنی به‌لێشاوی ئاواره بۆ كه‌ركووك. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا تاوتوێی رێكاره‌كان و پلانه ئه‌منییه‌كان كرا كه گیراوه‌ته له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.




ئامادەبووانى ئێستا 55 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.