
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و به‌ئاماده‌بونی ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه 19 /12 / 2016 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان كۆبووه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نێو پلانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن دێت بۆ ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه‌ی خولاو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان به‌ئامانجی چاودێری كاره‌كانیان و پلانیان بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان و چاودێری كێشه و گرفتهكانیانبهڕێز رێبوار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان پلان و پڕۆگرامی ساڵانه‌یان هه‌بێت جگه له داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان و دانانی تێڕوانینی ئاینده‌یی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندی په‌له بكات له ئازاد كردنی قه‌زای حه‌ویجه و كۆتایی هێنان به‌و نه‌هامه‌تییه هاولاتیانی ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ستێه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا چه‌ندین بابه‌تی گرنگی دیكه هاته تاوتوێ كردن دا‌و به دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه دێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات تاوتوێی رێكخستنی پێدانی كارتی نیشته‌جێبون به هاولاتیانی شاری كه‌ركوك كرا و ئاسانكاری زیاتر بكرێت له‌و رێكارانه‌ی دهگریرێته به‌ر له‌و پڕۆسه‌یه.




ئامادەبووانى ئێستا 55 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.