
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دووباره زۆر به‌توندی ره‌خنه له حكومه‌تی ناوه‌ندی ونوێنه‌ران و به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایانه ده‌گرێت كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره بووه سستن له دابین كردنی پێداویستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه ئازادكراوه‌كانیان
و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م كه‌یسی ئه‌و ئاواره زۆره و رووكردنیان له شاره‌كه بووه هۆی به‌ش مه‌ینه‌تییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر حكومه‌تی كه‌ركووك و دانیشتیوانه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له سایه‌ی ئه‌و خه‌م ساردییه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه‌تی له ئاست مه‌له‌فی ئاوه‌ره‌كان. له میانه‌ی پێشوازی كردنی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هات و به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له شاندێكی پارێزگای سه‌ڵاحددین به‌سه‌رۆكایه‌تی خه‌زعه‌ل حماد جێگری پارێزگاری سه‌ڵاحددین به‌یاوه‌ری شه‌لال عه‌بدول قایمقامی دوزخورماتوو و شاندێك له ئه‌نجومه‌نی پیاوماقولانی سه‌لاحددین رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 18ی 12ی 2016 . به‌ڕێز خه‌زعه‌ل حماد هه‌ڵوێستی كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كانی به‌رز نرخاند له كاتی پێشوازی كردن له ئاواره‌كان و داڵده‌دانیان و هه‌ر به‌بۆنه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌وه كه‌ركووك رووبه‌ڕوی چه‌ندین نه‌هامه‌تی بوو.