
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی قه‌یرانه‌كان كه پێكدێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگا به سه‌رپه‌رشتی و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی مێرسی كۆری كرد رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 15ی 12ی 2016 .
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كران كه له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووبوو و له لایه‌ن ئه‌ندامانی خانه‌كه‌وه پێشكه‌ش كرابوون و په‌یوه‌ستن به ناكۆكییه‌كان و قه‌یرانه‌كانه‌وه له پارێزگاكه و كێشه ئیدارییه‌كان و چه‌ندین بابه‌تی دیكه كه مانگانه دێته تاوتوێ كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی خانه‌كه و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌لگا و دانانی پلان و ستراتیجیه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان.