ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی رۆڵ و گیان فیدایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنیت له‌ پێناو به‌رپا كردنی ئاسایش و ئارامی له‌ پارێزگاكه‌.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 26/9/2016 وه‌ به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسی بنكه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بواری پۆلیسی كرد.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی رۆڵ و گیانفیدایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنیت شان به‌ شانی یه‌كتر له‌ پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و به‌رپا كردنی ئاسایش و ئارامی له‌ پارێزگاكه‌.