
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 26/9/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه و نوێنه‌ری مشروع تقدم له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ره‌شنوسی كۆتایی سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه كرا كه له پلانی ئه‌نجومه‌ندا هاتووه بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه له‌سه‌رجه‌م بواره خزمه‌تگوزارییه‌كان و له نێویاندا بواره‌كانی دارایی و ئابوری