
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كرد كه له نێوان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره هاته ئه‌نجام دان به ئاماده‌بوونی لیژنه‌كانی ( یاسایی و دارایی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری ) و جێگری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری ته‌كنیكی و راوێژكاری پارێزگاری كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 31/8/2016
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێ كردنی بابه‌تی داهاتی ناوخۆیی بۆ پاریزگاكه بوو و ئه‌و رێكارانه‌ی گیراوه‌ته به‌ر له لایه‌ن ئیداره‌ی شاره‌كه‌وه بۆ دانانی بنه‌مایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و داهاتانه و سود وه‌رگرتن لێیان بۆ خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی شاره‌كه له ژێر ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌رۆكی وه‌ڵاتی گرتوه و ئه‌و پێشنیارانه‌ی له لایه‌ن پڕۆژه‌ی تقدمهوه پێشكه‌ش كرابوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .