
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك و به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه 29 /8/2016 له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و ئه‌منی شاره‌كه‌یان كرد.
له‌و دیداره‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كخستنی تواناكانی نێوان ئیداره و ئه‌نجومه‌ن و هاوكاری هاوڵاتیانیان كرده‌وه له‌پێناو به‌رده‌وامی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ماییه‌كان به هاوڵاتیان له ژێر ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی وڵات تیایدا تێده‌په‌رێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندی شایسته داراییه‌كانی پارێزگاكه بنێرێت.