
شاندیك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه پێكهاتووبون له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی و نوێنه‌رانی كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی شاری كوركوكیان كرد و له لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشوازییان لێ كرا له نوسێنگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌روای 21ی 8ی 2016 .
سه‌ردانه‌كه له پلانی لیژنه‌ی په‌رله‌مانیدا هات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پێشنیار و بۆچون له پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كان تاوه‌كو بكرێته نێو بودجه‌ی گشتی ساڵی 2017وه , هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و كیشه و گرفتانه تاوتوێ كران كه پارێزگاكه هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی وسیاسه‌ته هه‌ڵه‌كه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی پێشكه‌ش به هاوڵاتیان ده‌كرێت له سه‌رجه‌م كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوای له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كرد ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌بڕدرێت له فه‌رمانبه‌ران كه بڕه‌كه‌ی له 3% یه به‌شێكی ته‌رخان بكرێت بۆ هیزه‌كانی پێشمه‌رگه كه داكۆكیكه‌ری راسته‌قینه‌ن له شاری كه‌ركوك . لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كاری جدی بۆ ده‌كه‌ن.