
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی سێ شه‌ممه 16 /8/2016 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی چاوی كه‌وت به به‌ڕێز جوی وانگ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كاروباری سیاسی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق یۆنامی له‌كه‌ركووك له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا تاوتوێی دۆخی ئێستای سه‌ر گۆڕه‌پانی شاری كه‌ركووك كرا.