بە ئامادەبوونی ئەندازیار رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکەم کۆڕ ئەنجامدرا بۆ بەخێوکەرانی مەڕوماڵات و ماسی لە پارێزگاکە...

بە ئامادەبوونی ئەندازیار رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و بەڕێز راکان سەعید جێگری پارێزگاری کەرکوک وئەندامانی لیژنەی کشتوکاڵی لە ئەنجومەن یەکەم کۆڕ ئەنجامدرا بۆ بەخێوکەرانی مەڕوماڵات و ماسی لە پارێزگاکە لە ژێر چاودێری کۆمپانیای ماکس کوفید کە

یەکێکە لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ دروستکردنی ئالیک بۆ مەڕۆماڵات و ماسی وبە سەرپەرشتی نەخۆشخانەی فێتەرنەری لە کەرکوک و بەئامادەبونی دەزگاکان و یەکێتییەکان و مامۆستایانی پسپۆر رۆژی پێنج شەممە بەرواری ۱۱ی ٨ی ۲۰۱٦.
له وتەیەکدا بەڕێزیان رۆڵ و گیانفیدایی هیزەکانی پێشمەرگەی قارەمانی بەرز نرخاند کە بووەتە هۆی ئەوەی ئاسایش و ئارامی لە شارەکە بەرپا بێت و هاوڵاتیان کار و پیشەی رۆژانەیان بە بێ دوو دڵی ئەنجام بدەن وهەروها بەڕێزیان جەختی لەسەر گرنگی ستراتیجیەتی پارێزگاکە کردەوە لە بواری سامانی ئاژەڵێدا و داوای لە لایەنەکانی پەیوەندیدار کرد هاوکاری و هەماهەنگیان هەبێت لەگەل ئەنجومەن و لیژنەکانی بۆ دانانی ستراتیجیەتی ئایندەیی..