
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كرد وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان (دڵشاد پیرۆت) سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامانی لیژنه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه رۆژی یه‌ك شه‌ممه 15ی 5ی 2016
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ره‌شنوسی پێشنیار و بۆچونه‌كان كرا كه له لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه پێشكه‌ش كرابوو له‌سه‌ر داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه له بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پڕۆژه‌كان و پلاندانانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و به‌شداری كردنی فه‌رمانگه‌كان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی سیاسه‌ته‌كه به بۆچون و پێشنیاره‌كانیان.