قاوه‌خانه‌یه‌كی كه‌لتوری بۆ رۆشنبیران و ئه‌دبیان و هونه‌رمه‌ندان له‌ شاری كه‌ركووك ده‌كرێته‌وه‌

به‌ ئاماده‌بونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 15/5/2016 قاوه‌خانه‌ی كه‌ركوكی كه‌لتوری كرایه‌وه‌.

له‌وته‌یه‌كدا ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌رز نرخاند له‌ جێگیر كردنی ئاسایش و ئارامی له‌ شاره‌كه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت وهه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ شوێنانه‌ی به‌باشی زانی بۆ دیداری ویه‌كبینینی رۆشنبیران و ئه‌دیبانی شاری كه‌ركوك.