
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 12ی 5ی 2016 و به‌ئاماده‌بونی ئه‌نداماتی ئه‌نجومه‌ن قه‌ڵغانی ئه‌نجومه‌نی به‌خشییه تێیی كێبركێی ئۆتۆمبێل (دره‌فتینك) له پارێزگای كه‌ركوك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌میان هێناوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی داوای كرد له تیپه‌كه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان به‌ئامانجی له نزیكه‌وه ئاگادار بون له كێشه‌و كرفته‌كانیان و پێداویستییه‌كان و دروستكردنی گۆڕه‌پانێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و یارییه بۆ مه‌شق كردنی شۆفێران تیایدا.