
شاندێك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رۆژی چوار شه‌ممه 11 /5/2016
سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانیان كرد به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی یه‌كه‌ی یاسایی پێنكهێنراو له ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن بۆ چاودێری كردنی ئه‌و رێكارییانهی وه‌رده‌گیراوه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆیان له وزاره‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه دوا به‌دوای ئه‌و سه‌ردانه مه‌یدانیانه دێت كه له پلانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ندا هاتووه بۆ سه‌ردانی كردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یانگرێته‌وه له‌ژێر رۆشنایی ماده‌ی 45 له یاسای پارێزگاكان ژماره 21ی ساڵی 2008ی هه‌موار كرا‌و به‌مه‌بستی چاودێری كردنی میكانزمی گواستنه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ فه‌رمانگه‌كان له پارێزگاكان و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه پێش جێبه‌جێكردنی.




ئامادەبووانى ئێستا 56 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.