ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێشوازی ده‌كات له‌ وه‌به‌رهێنه‌ر ئه‌حمه‌د ئیسماعیل.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 11/5/2016 به‌ ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له‌ وه‌به‌رهێنه‌ر (ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی ماس بۆ تاوتوێ‌ كردنی درێژ كردنه‌وه‌ و نوێگردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماوه‌ی پێدانی كاره‌با به‌ پارێزگا كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی پارێزگا له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا.