ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێشوازی ده‌كات له‌ شاندێكی هاوبه‌شی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆێی و بیانی.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 10/5/2016 پێشوازی كرد له‌ شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سنگوڵ چاپوك وه‌به‌رهێنه‌ر و به‌ڕێزان ( جۆن اوكدن و ماركۆ ) كه‌ خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مریكی ئیتاڵی ئه‌مریكین به‌ناوی (پاوه‌ر پڵه‌س) وبه‌ڕێز رزگار تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی كۆمپانیاكانی كه‌ركووكی یه‌كگرتوو.

ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ بۆ ده‌ربڕینی توانیان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌ له‌ چه‌ندین بواری خزمه‌تگوزراری له‌ پارێزگاكه‌ به‌تایبه‌ت له‌بواری به‌ره‌وه‌ پێشبردنی كه‌رتی وزه‌دا به‌هه‌مانگی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئیداره‌ی شاره‌كه.