ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك تاوتوێی دانانی په‌یكه‌رێك ده‌كات بۆ شه‌هیدان پارێزگای كه‌ركوك

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی 25ی 4ی 2016 به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و یاسایی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد بۆ تاوتوێ‌ كردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان پێشكه‌ش كرابوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوسینی وێنه‌ و ئاڵا له‌ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا و جگه‌ له‌ پێشنیاری له‌ دانانی په‌یكه‌رێك ده‌كات بۆ شه‌هیدان پارێزگای كه‌ركوك به‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی .