
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 25ی 4ی 2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ئاسایش له ئه‌نجومه‌ن و قایمقامی ناوه‌ندی كه‌ركوك وبه‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسایشی نیشتیمانی و نوسینگه‌ی زانیاری و په‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان نوسینگه‌ی كه‌ركوك كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه .
كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی رێكخستنی تۆماركردنی رێكخراوه ناحكومییه‌كان و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له پارێزگاكه له ژێر رۆشنایی زانیارییه‌كان له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخستنی كاره‌كانیان ده‌كات.