
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك زۆر به‌توندی ره‌خنه له وه‌زاره‌تی داد و كشتوكاڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌گرێت كه به‌ربه‌ست دروست ده‌كه‌ن له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه داگیراوه‌كان بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان له شاری كه‌ركوك.
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك زۆر به‌توندی ره‌خنه له وه‌زاره‌تی داد و كشتوكاڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌گرێت كه به‌ربه‌ست دروست ده‌كه‌ن له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه داگیراوه‌كان بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان له شاری كه‌ركوك.كه له‌لایه‌ن رژێمی گۆڕ به‌گۆڕه‌وه به‌بڕیارێك له ژێر ناوی لیژنه‌ی كارووباری باكور و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی پوكاو ده‌ست گیرا به‌سه‌ر زه‌وییه خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانی شاری كه‌ركوك و وهزارهتهكانش ئه‌م مه‌له‌فه پشتگوێ ده‌خه‌ن وكاریگه‌ری خراپی دروست كردوه له‌سه‌ر جوتیارانی ره‌سه‌نی شاره‌كه.
له میانه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێزیان هات بۆ ناحییه‌ی شوان هات به‌یاوه‌ری به‌ڕێزان له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان (ساهره سیف ا‌لدین و ره‌عد روشدی وسویتلن استیفان رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 18/4/2016
ئه‌م سه‌ردانه دوا به‌دوای ئه‌و سه‌ردانانه دێت كه له پلانی ئه‌نجومه‌ندا هاتووه بۆ ناحییه‌كان وشاندی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناحییه كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سنوره‌كه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی روبه‌ڕوی ناحییه‌كه ده‌بێته‌وه.




ئامادەبووانى ئێستا 56 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.