ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 17/4/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن.

له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه‌ كران كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئه‌رك و پلان و سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌وه‌ و چاودێری كردنی ئه‌و فه‌رمانگه‌ و ده‌زگایانه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سنوری كاری لیژنه‌كه‌وه‌ به‌پێی ئه‌رك و كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.