
پــرۆگـــــرامی كـــــــاری
سهرۆكــی ئهنجومــهنی پارێزگــای كهركـــوك بـــۆ ساڵی 2016
له پێناو رێكخستنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و باشتركردنی ئه‌دای له پیاده كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێی دراوه به‌پێی یاسا,ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌پێی ماده‌ی 7 له یاسای ژماره 21 بۆ ساڵی 2008 و هه‌مواركراوه‌كانی پڕاكتیزه ده‌كات.
وه پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌ت به‌هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك له رێگای چاودێری كردنی فه‌رمانگه حكومییه‌كان و هه‌مواركردن و ده‌ركردنی یاسایی خۆجێی پێویست له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین له‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌لایه‌ك و چاودێری زیاد كردنی داهاتی خۆجێی بۆ پارێزگای كه‌ركوك له لایه‌كی دیكه‌وه لای خواره پلانی ساڵی 2016 به‌پێی به‌رایی كار و گرنگی:-
1-ئاسایش:- ئاسایش له به‌رایی ترین گرنگیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه له ساڵی 2003وه له رێگای ته‌رخان كردنی به‌شێك له بودجه‌ی پارێزگای كه‌ركوك بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌منی لهسهرهتایترینیاندا هه‌ڵكه‌ندنی پشتوێنه‌ی ئه‌منی و پڕۆژه‌ی كامێرای چاودێری...هتد له پێناو دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاونیشتیمانیانی شاری كه‌ركوك هه‌ر بۆیه له پلانه‌كه‌یدا دایناوبوو مێواندارێتی فه‌رمانگه ئه‌منییه‌كان بكات له كاتی پێویستدا و سه‌ردانی كردنی باره‌گا ئه‌منییه‌كان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس . و له‌ساڵی 2016دا سه‌ردانی باره‌گا ئه‌منییه‌كان و ده‌زگا گرنگه‌كانی ده‌كرێت وه به‌پێی خشته‌ی هاوپێچ.
2-داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه:- ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه به‌پێی گرنگی پشت به‌ستن به بڕگه‌ی چوار له ماده‌ی 7 له یاسای پارێزگاكان كه ڕێكنهخراون له‌هه‌رێمێكدا ژماره 21 بۆ ساڵی 2008 و هه‌مواركراوه‌كانی, ئه‌نجومه‌نی پارێزگا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی به‌ست له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی له كۆتایی ساڵی 2015 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و هه‌ر بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش پلانێكی تۆكمه‌ی داناوه كه بۆ یه‌كه‌م جاره مێواندارێتی فه‌رمانگه حكومییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان وخاوه‌ن پسپۆری بكات بۆ كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كان كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌به‌سترێت به‌به‌شداری لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره وه به‌پێی خشته‌ی هاوپێچ.
3-نا ناوه‌ندی (لامه‌ركه‌زییه‌ت):- به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی له چاودێری میكانزمی گواستنه‌وه‌ی پیشه و ده‌سه‌ڵاته‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه بۆ حكومه‌ته خۆجێیه‌كان به پێی ماده‌ی 45 له یاسایی 21 بۆ ساڵی 2008ی هه‌مواركراو وه له نێو گرنگییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ نه‌هێشتنی رۆتینی ئیداری له‌سه‌ر هاوڵاتیان و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی كه ئاسته‌نگه سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌ن بۆ كاروباری رۆتینی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م ره‌وشه ئه‌منیه نا له‌باره , سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كۆتایی 2015 هه‌ستا به ئه‌نجام دانی چه‌ندین سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یانگرێته‌وه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له میكانزمی قۆناغه‌كانی گواستنه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كان وگرنگی بابه‌ته‌كه و چاودێری كردن وبه‌رده‌وامی له به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی خولاو سێ مانگ جارێگ كه تایبه‌ته به‌م مه‌به‌سته وبه‌پێی خشته‌ی هاوپێچ.
-4 پلانی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و چاودێری كردنیان:- به‌مه‌ستی هه‌ستانی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بهئهركهكانیان به‌جوانترین شێوه بۆ خزمه‌ت كردنی هاونیشتیمانیانی كه‌ركوك وه به‌رده‌وامی چاودێری كاری لیژنه‌كان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك بۆ خۆی دایناوه , سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پلانێكی داناوه كه پێك دێت له ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه‌ی خولاو سێ مانگ جارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كانی بۆ چاودێری كاری لیژنه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی خولاو له‌گه‌ڵ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك چوار مانگ جارێك بۆ ئاگاداربوون له‌وه‌ی تا چی راده‌یه‌ك لیژنه‌كه و ئه‌ندامانی چاودێری پلانی ئاماده‌كراویان كردوه بۆ ساڵی 2016.
5-داهاتی خۆجێی بۆ پارێزگاكه :- له‌به‌ر گرنگی داهات بۆ پارێزگاكه له‌ژێر سایه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵپشتی حكومی و دابه‌زینی نرخی نه‌وتی جیهانی وه هۆی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر توانای پارێزگاكه و كاری تیرۆریستی و داگیركردنی به‌شێك له قه‌زاو و ناحییه‌كان له لایه‌ن مافیا تیرۆریستییه‌كانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وای ده‌بینیت زیادبوونی داهاتی حكومه‌تی خۆجێی گرنكه بهگرخستنهوه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه له ده‌قی یاسایی بودجه‌دا هاتووه بۆ ساڵی 2016 تاوه‌كوو داهات جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی كه‌ركوك. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌ن پلانی داناوه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كان بكات به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره.
6-وه‌به‌رهێنان:- وه‌ربه‌رهێنان گرنگییه‌كی باڵا و رۆلێكی چالاكی هه‌یه له بوژانه‌وه‌ی پارێزگاكان هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گرنگییه‌كی به‌رایی داوه به‌م پرسه وله پلانه‌كه‌یدا بۆ 2016 دایناوه كۆبوونه‌وه‌ی فراوان ئه‌نجام بدات به‌ئاماده‌بوونی ئیداره و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ ده‌ستنیشان كردنی به‌راییه‌كان و نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م وه‌ربه‌رهێنان له پارێزگای كه‌ركوك وبه‌شداریكردنی كه‌رتی گشتی له ئاوه‌دانكردنه‌وه وپێشكه‌ش كردنی ژێرخانی پرۆژه له بواری به‌رده‌ستدان.
7-سه‌ردانی مه‌یدانی:- به‌رده‌وامی له‌سه‌ردانی كردنی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ردان نه‌كران له 2015دا
8-گۆڕینی لیژنه‌كان:- هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی هاتووه له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به ژماره 336 له 15/3/2015 له‌سه‌ر چالاك كردنی لیژنه‌كان له رێگای گۆڕینی هه‌ندێك له ئه‌ندام و سه‌رۆك لیژنه‌كان.
9-سوپاس و پێ‌زانین :- بۆ زیاتر هاندانی لیژنه چالاك و ئه‌كتیڤه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پاریزگا به‌پشت به‌ستن به پره‌نسیپه‌كان له نێو ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه ئاماژه‌ی پێ كراوه له یاسایی ژماره 21 بۆ له ساڵی 2008 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن نوسراوی سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌ش به سه‌رۆك ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنانه ده‌كات تاوه‌كو باشتر پێشكه‌ش كه‌ن.
10-به‌روه‌پێشبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده:- له‌به‌ر گرنگی دروشمی ئه‌نجومه‌ن له ساڵی 2015 له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌واوكردنی رێره‌وی په‌روه‌رده‌یی , سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تدا ئه‌نجام ده‌دات له‌و ده‌زگایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دایی گشتی و راده‌ی به‌شداریكردن له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی په‌روه‌رده‌ی و زانستی له پارێزگاكه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده.
11-مێواندارێتی په‌رله‌مانتارانی كه‌ركووك:- بۆ به‌شداریكردنێكی فراوانتر وخوڵقاندندی كه‌شێكی پیشه‌یی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو ده‌زگای ته‌شریعی ( ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا) بۆ گرێدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ مێواندارێتی نوێنه‌رانی كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عێراق بۆ به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزكا له ساڵیكدا دوو جار بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی له به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان
12-چالاك كردنی یاساكان:- له پێناو كۆنتڕۆل كردنی ئاسته‌نگه یاساییه‌كان كه تێپه‌ڕ ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی ئیداره و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سود له ده‌سه‌ڵاته پێدراوه‌كان وه‌ربگرن, سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ یاساییه‌كانی فه‌رمانگه حكومییه‌كان له پێناو چالاك كردنی یاسا كارپێكراوه‌كان و هه‌مواركردنی ئه‌و یاساییانه‌ی كه پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.
13-سه‌ردانی نوسینگه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن:- وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌رویان ده‌بێته‌وه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا به‌پێی ماده‌ی 21 له ساڵی 2008ی هه‌مواركراو.له‌كاتی هه‌بونی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌ندامێك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه له پێناو به‌رده‌وامبون و باشتركردنی لێهاتویان.
14-سه‌ردان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان:- به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی توانا و گرنگی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان به‌پێی یاسای 21 له ساڵی 2008ی هه‌مواركراو و نه‌هێشتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌كان , ئه‌نجومه‌ن چه‌ند سه‌ردانێكی تایبه‌تی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه رێك ده‌كات یان كۆبوونه‌وی فراوانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات.




ئامادەبووانى ئێستا 14 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.